The new director of Quality Assurance and Accreditation takes charge
  • 15-02-2021

The new director of Quality Assurance and Accreditation takes charge

د. نەبەز نوزاد عبداللە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ وەکو سەرۆکی بەشی کارگێری کار لە کۆلێژی زانستەکانی کارگێری و دارایی زانکۆی نۆلج دەستبەکاربووە. د. نەبەز نوزاد بروانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی کوردستان-هەولێر و هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە زانکۆی ئۆتارا لە وڵاتی مالیزیا. بەهۆی ئاستی ئەکادیمیەوە، زانکۆی ئۆتارا تێچووی خوێندنی دکتۆراکەی لە ئەستۆ گرتووە، جگە لەمەش یەکێک بووە لە ١٠ یەکەمەکانی قوتابخانەکانی پارێزگاکەی لە قۆناغی ١٢ لقی وێژەیی. لە چەندین خولی سەرکردایەتی و پەرەپێدان و کۆنفرانسی زانستی نێودەولەتی بەشداریکردووە لە هەریەکە لە وڵاتانی رووسیا و تایلەند و هیندستان و ئیمارات و فینلەند و مالیزیا. لە ئێستادا خاوەن ١٧ بڵاوکراوە و توێژینەوەی زانستییە لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکان و بەشێکیان لە سکۆپەس و کلاریڤەیت ئەنالەتیک ئیندێکس کراون. هەروەها ناوبراو جگە لەوەی مامۆستایە لە زانکۆی نۆلج و راهێنەری خولی پێداگۆجییە لە سەنتەرە جیاوازەکانی پێداگۆجی و لە رێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢١ وەکو بەرێوبەری دلنیایی جۆری و متمانە بەخشین لە زانکۆی نۆلج دەستبەکار بوو.

Dr. Nabaz Nawzad joined the Knowledge University on September 2020 as head of Business Administration Department at the Collage of Administration and Financial Sciences. He completed his Bachelor Degree in Politics and International Relations at the university of Kurdistan-Hewler. He obtained his Master and PhD at the Northern University of Malaysia (UUM) and he was awarded a scholarship from the same university for his academic performance. He has participated in several leadership and development training programs and international conferences in Russia, Malaysia, Thailand, India, UAE, and Finland. He has more than 17 publication and research papers, mostly published in the international journals indexed by Scopus and Clarivate Analytics. He is member of Pedagogy team and actively train teacher students in different universities all around Kurdistan Region and coordinator of EduPreneurship Module of Pedagogy Program. He started his new position as the Director of Quality Assurance and accreditation on February 13, 2021.

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800