Congratulatory message from the board of trustees and the presidency of Knowledge University on the occasion of the 31st anniversary of the great uprising (revolution) of The People of Kurdistan
  • 05-03-2022

Congratulatory message from the board of trustees and the presidency of Knowledge University on the occasion of the 31st anniversary of the great uprising (revolution) of The People of Kurdistan

بە ناوی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج بە بۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان  پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەین. کە ڕاپەڕین لە ٥/٣/١٩٩١ لە ڕانیە دەروازەی ڕاپەرین دەستی پێکرد و لە ٢٠ -٢١ شاری کەرکوک ئازادکرا و ئاگری سەرکەوتن و یادی نەورۆز کرایەوە.

ڕاپەڕین لە سەرتاسەری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بوو:

لە ٥ی ئازاری ١٩٩١دا ڕاپەرینی گەلی کورد لە شاری ڕانیە لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی بە فەرمی دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ شاری ڕانیە ئازادکرا

 

لە ٦ی ئازاری ١٩٩١ لە کاژمێر ٤ی ئێوارە، ناوچەی بازیانی یەک و دوو و ناوچەی ناو دەشتی پشدەر ئازاد کرا


لە ٧ی ئازاری ١٩٩١دا جەماوەری شاری سلێمانی ڕاپەڕی و شاری سلێمانی ئازادکرا

 

لە ٨ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ و ھەڵەبجە و عەربەت و  زەڕایەن و سمود و نەسڕ و باریەکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی دەستی پێکرد و ئەم ناوچانە ئازادکران

 

لە ٩ی ئازاری ١٩٩١دا کۆیە و شەقڵاوە و کفری و باوەنور و بەرزاییەکانی و خورماتوو ئازادکران.

 

لە ١٠ی ئازاری ١٩٩١، مەسیف و تەقتەق و ڕەواندوز قەرەھەنجیر و ئاغجەلەر و ھەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور و ناوچەکانی ئازادکران

 

لە ١١ی ئازاری ١٩٩١دا، شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە دێگەڵە تا کەسنەزان ، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە و شاوێس و پیرزین و مەلا ئۆمەر،جدیدە و تۆبزاوا،خەبات،ئاسکی کەلەک و کەورگۆسک و بەحرکە و بەرحوشتر، ڕەشکین و کانی قڕژالە و ڕێی گوێر و مەخموور ئازادکران

 

لە ١٢ی ئازاری ١٩٩١دا، جەلەولا(گوڵاڵە) و مەخموور و ئاکرێ و ناحیەی بجیل و سورچیایەتی و بەردەرەش و دینارەتی زێبار تادەگاتە شێخان و سەرزێی خازر و خانەقین و شێخان   ئازادکرا

 

لە ١٣ی ئازاری ١٩٩١دا، زاخۆ و کۆمەڵگای ھیزاوە و دەرکار عەجەم و  دەشتی سلێڤان و چیای بێ خێر و ژوێ و پردێ و کەلار و جەبارە و کۆڵەجۆ ئازادکرا

 

لە ١٤ی ئازاری ١٩٩١دا،دھۆک و زاوێتە و مانگێش و باگێرا و سەرسەنگ و ئەنیشک و بامەڕنێ و دێرەلوک و ئامێدی و سیریێ و شێلادزێ و باتوفە و بێ گۆڤا و سەرجەم ناوچەکانی و کانی ماسی و ناوچەی بەروای بالا و ریِکان، چیاکانی گاراومەتین و چیای شیرین و چیای فاتێ و چیای بارزان و چیای بامەڕنێ ئازادکرا

 

لە ١٤ی ئازاری ١٩٩١ تا ٢٠ی ئازار ڕاپەڕین بەردەوام بوو سەرجەم شار و شارۆچکە و ناحیە و گوندەکانی کوردستان ئازادکران و لە ٢٠ - ١٩٩١/٣/٢١دا شاری کەرکوک ئازادکرا و کۆتایی بە ڕاپەڕین هات و ئاگری سەرکەوتن کرایەوە بە بۆنەی ئازادکردنی شاری کەرکوک و جەژنی نەورۆز، جەژنی نەتەوەیی کورد. 

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800