ئەنجوومەنی زانکۆی نۆڵج کۆبوونەوەی نائاسایی ژمارە(١)ی ئەنجامدا
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د.کیهان زرار غفور) کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی زانکۆی نۆڵج ژمارە (١) ئەنجامدرا کە تیایدا باس لە پڕۆسەی بۆڵۆنیا و چۆنیەتی ئەنجامدانی پێواژۆی بۆڵۆنیا پڕۆسێس بۆ ساڵی نوێی خوێندن و نمرەی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم لەو سیستەمە کرا.