First International Conference on Administrative and Legal Sciences and Prospects for Renewal and Innovation
لە ژێر چاودێری بەڕێز د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٢ بەشەکانی کۆلێژی بەڕێوەبردن و زانستە داراییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی نۆڵج هەڵسان بە ئەنجامدانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی: یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستە کارگێڕی و یاساییەکان و ئاسۆیەکانی نوێبوونەوە و داهێنان.
ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج و بە سەرپەرشتی هەریەکە لە بەڕێزان پ.د.رعد ادهم عبدالحمید ڕاگری کۆلێژی یاسا و پ.ی.د.خالد عبدالحمید عبدالمجید مامۆستا لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و زانستە داراییەکان بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دوا بە دوای ئەمە بەڕێز کاک ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتاری خۆی پێشکەش کرد .
شایەنی باسە هەریەکە لە بەڕێزان د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێز مامۆستا احمد کانى بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و و بەڕێز پ.د.نورەدین اسماعیل سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و چەند کەسایەتییەکی تر و سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و پسپۆڕانی بواری زانستە کارگێڕی و یاساییەکان ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون
قسەکەرەکان:
د.ئاراس قادر خۆشناو
دادوەر ڕزگار محمد امین
ئامانجەکانی کۆنفرانسەکە:
١. ڕەخساندنی دەرفەتی توێژینەوەی زانستی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا
٢. ئاڵوگۆڕی بیروڕاو بۆچوون و ئامۆژگارییەکان لەچوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا
٣. فراوانکردنی بواری بەشداری توێژینەوە بۆ سوود وەرگرتن لە شارەزایی زانستی (ناوخۆیی و نێودەوڵەتی).
٤. هاندانی ئەو مامۆستایانەی کە پسپۆر و توێژەرن و ئەوانەی کە بەنیازن بەشداری بکەن بە مەبەستی سوود وەرگرتن لەو بەهرە و شارەزاییەی کە دەستەبەرکراوە بەمەبەستی پەرەپێدانی شارەزایی و زانیاری زانستییان
٥. گونجاندنی شارەزایی زانستی (ناوخۆیی و نێودەوڵەتی) و گواستنەوەیان بۆ واقیعێکی زیندووی دەستەبەر.
٦. دامەزراندنی فەلسەفەی داهێنەرانە لە ڕێگای دۆزینەوەی ژینگەیەکی زانستی کە توانای نوێنکردنەوەو داهێنانی هەبێت
٧.بەهێزکردنی ڕۆڵی زانکۆکان لەخزمەتکردنی کۆمەڵگەدا