Together to help cancer patients symposium
• 15-02-2022

Together to help cancer patients symposium

لە ژێر چاودێری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥/٢/٢٠٢٢ سیمپۆزیۆمی نێوخۆیی لە کۆلێژی دەرمانسازی زانكۆی نۆلج ئەنجام درا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵان بەناونیشانی ( بەیەکەوە بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە) بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.

سەرەتای دەستپێکردنی سیمپۆزیۆمەکە بە وتاری کردنەوە  لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان (د.معاذ شيت ) ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی، بەڕێز (د. دلۆڤان محمد فاتح ) بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر ، دەستی پێکرد بەئامادەبونی د. احمد پاڵانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی دەوروبەری هەولێر و مامۆستایان لە نێوخۆی زانکۆ و مامۆستایانی میوان لە زانکۆکانی تر و شاندی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێز گەیلان حاجی سعید و خلیل گۆران، کەناڵە ئاسمانییەکان و کەناڵە نێوخۆیەکان هەروەها ئامادە بوونی قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی، دەست کرا بە بەرنامەی کار، لە بەشی یەکەمی دەستکرا بە پێشکەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بە کۆمەڵێک پزیشکی بەڕێز کە دەورێکی بەرچاویان هەیە لە خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.

دواتر لەلایەن ئەم قسەکەرە بەڕێزانە بابەتەکان بەشێوەی سیمینار پێشکەشکرا، بەڕێزان "د.فهمی محمد، د.سرهنگ حسین و د.هادي حسين شوانی  ".

بەشی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە پێکهاتبوو لە پانێڵێک تایبەت بە باسکردنی چارەسەرکردن و ڕێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆشی شێرپەنجە.

پانێڵەکە بەڕێوەبردرا لەلایەن د.طارق ويسى صادق و میوانەکانی پانێڵ پێکهاتبوون لە بەڕێزان  د.سامی احمد، د.بیستون سیف الدین و د. احمد نبیل.

بە شێوەیەكی گشتی لەم سیمۆزیۆمە  داتای شێرپەنجە خرایە  ڕوو و هۆکار و چارەسەریەکانی شێرپەنجە باسکرا کە ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ ئامادەبووان و هاوکاریکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.

لە کۆتایی لایەن د. طارق ويسي صادق سەرۆکی بەشی دەرمانسازی وتاری کۆتای پێشکەشکرا و پێشانگای فرۆشتنی خواردن  و کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی کرایەوە و  دوبارە دەست خۆشی لە بەژداربووان و ئامادەکارانی ئەم سیمپۆزیۆمە کرا.

هەروەها لەم پێشانگا خێرخوازییە کۆمەک و هاوکاری کۆکرایەوە بە بڕی (3073500 سێ ملیۆن و حەفتاو سێ هەزارو پێنج سەد دینار ) لە فرۆشتنی خواردەمەنی و شیرینی و کەلوپەلەکان لەلایەن قوتابیان و مامۆستایانی کۆلێژی دەرمانسازی  و میوانەکان ، ئەم بڕە پارە پێشکەش دەکرێت بە سندوقی شێرپەنجە بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە .

اتصل بنا

التسجيل: +964 750 3000 600
التسجيل: +964 750 3000 700
الرئاسة: +964 750 3000 800

ارسل لنا عبر البريد الإلكتروني

[email protected]