Understanding and Treating Vitamin D Deficiency: Causes and Solutions
بۆ چی ڤیتامین دی لە لەشمان کەم دەکات ؟
یەکێک لە کێشە هەرە باوەکانی تەندروستی مرۆڤ بریتییە لە کەم بوونی ڤیتامین دی لە جەستەماندا، ڕەنگە زۆرینەمان نەزانین هۆکارەکانی کەمبوونی ڤیتامین دی لە جەستەماندا چییە؟
بۆیە زانینی هۆکارەکانی کەمبوونی ڤیتامین دی لە جەستەماندا هۆشیارمان دەکاتەوە بۆ ئەوەی زووتر چارەسەری ئەم گرفتە تەندروستییە بکەین.
هۆکارەکانی کەمبوونی ڤیتامین دی لە لەشماندا:
١-بەدەست نەهێنانی ڤیتامین دی لە خواردن و بەرنەکەوتنی تیشکی خۆر.
٢-هەبوونی کێشەی ڕیخۆڵە باریکە، ئەوە هۆکارێکە بۆ هەڵنەمژینی ڤیتامین دی.
٣-هەندێک فاکتەری بایۆلۆجی یاخود ژینگەیی کاریگەری کەمبوونی ڤیتامین دی دەکات لە جەستەدا، بۆ نموونە (تەمەن،ڕەگەز، بوونی میلانینی پێویست لە جەستەدا)
٤-هەبوونی نەخۆشی درێژخایەن ،وەک ( نەخۆشی جگەر، نەخۆشی گورچیلە، قەڵەوی هتد...)
٥-لە کاتی شەودا بەخەبەر بوون.
٦-ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دابەزاندنی کێش.
ڤیتامین دی یارمەتی لەشمان دەدات بۆ هەڵمژینی کالسیۆم.
کالسیۆم یەکێکە لە بلۆکە سەرەکییەکانی بینای ئێسک، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە سیستەمی دەمار و ماسولکە و بەرگری. بۆیە گرنگە چارەسەری ئەو حاڵەتە پزیشکییە بکرێت.
چۆن کەمی ڤیتامین دی لە جەستەدا چارەسەر بکەین؟
دەتوانیت بە سێ ڕێگا ڤیتامین دی بەدەست بهێنیت:
١-لە ڕێگەی پێستەوە: لەشی ئێمە بە شێوەیەکی سروشتی ڤیتامین دی دروست دەکات دوای بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
٢-بە ڕێگای خۆراک: هەندێک خواردن هەن کە بە شێوەیەکی سروشتی ڤیتامین دییان هەیە ،وەک (ماسی چەوری وەک سالمۆن و تونا ،جگەری گۆشتی گا، پەنیر، قارچک، زەردە هێلکە، شیر، دانەوێڵەی نانی بەیانی، شەربەتی پرتەقاڵ، بەرهەمەکانی تری شیرەمەنی وەک ماست ، خواردنەوەی سۆی)
٣-بە ڕێگای تەواوکەرەکان (دەرمان): ئەو بڕە ڤیتامینەی کە پێویستە لە دەرمان وەربگریت پشت بە تەمەنت دەبەستێت، پێشنیاری دکتۆر باشترینە.
بە هیوای سوود بینین بۆ هەموو لایک
ئامادەکردنی: مەریەم سەدرەدین محەمەد
خوێندکاری بەشی شیکاری نەخۆشییەکان زانکۆی نۆڵج
Vitamin D deficiency is a prevalent health concern among individuals. Understanding the underlying causes of this deficiency can aid in early identification and treatment.
- Insufficient intake of vitamin D through dietary sources and limited exposure to sunlight.
- Malabsorption of vitamin D due to small intestinal issues.
- Certain intrinsic and extrinsic factors such as age, gender, and melanin content may contribute to deficiency.
- Chronic illnesses including liver and kidney disease as well as obesity may also play a role.
- Night shift work and weight loss surgeries may also contribute to deficiency.
Vitamin D plays a crucial role in the body by facilitating the absorption of calcium, which is vital for maintaining healthy bones and supporting the nervous, muscular, and immune systems.
Treatment options for vitamin D deficiency include:
- Direct exposure to sunlight to promote natural production of vitamin D in the body.
- Incorporating dietary sources of vitamin D such as fatty fish, beef liver, cheese, mushrooms, egg yolks, milk, breakfast cereals, orange juice, yogurt, and soy drinks.
- Supplementation under the guidance of a physician, as the recommended dosage may vary based on individual needs and age.
Prepared by: Maryam Sadraddin Mohammed, a student in the Department of Medical Laboratory Science at Knowledge University.