ELT Department at KNU held a Graduation ceremony for the English Language Training Course
After attending a three-month English Language course by a significant number of religious men, On Tuesday, May 24rd, 2022, Under the supervision of the Ministry of Endowments and Religious Affairs and Knowledge University, the ELT Department at KNU held a Graduation ceremony for the English Language Training Course and participants gathered to participate in the group’s graduation ceremony and celebrate their success.
The ceremony let every participant numbered 100 receive the paper symbolizing the beginning of boosting their English language.
The ceremony started with an impressive recitation from the Holy Quran by Mr. Abudlbasit, one of the course participants, and Assist. Prof. Dr. Kayhan Zrar Ghafoor, the president of the Knowledge university gave his speech at this event, which was followed by another speech by the director of guidance and research, Dr. Shiekh Ibrahim Muhammed Tahir in which he conveyed the Ministry of Endowments and Religious Affairs' gratitude, and appreciation to Knowledge University and all the participants of the course. and then the Head of the English language department at KNU, Miss. Bekhal Baiyz Kareem gave a presentation on this special day in which she gave a general overview of the course.
At the end of the ceremony, with great pride, the participants, the members of the Ministry of Endowment and Religious Affairs, the president of KNU, and the trainers took a group photo in order to keep it a memorable day of their lives and The ministry's honorary certificate was also presented to Knowledge university lecturers.
دوا بە دوای بەشداریکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینی لەخولێکی سێ مانگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی نۆڵج، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٥/٢٠٢٢ ،بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زانکۆی نۆڵج, بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی نۆڵج ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدا و بەشداربووانی خولەکە ئامادەی مەراسیمیەکە بوون سەرکەوتنیان لێ پیرۆزکرا.
لە مەراسیمەکەدا بڕوانامە بە هەموو بەشداربووان بەخشراکە ژمارەیان ١٠٠ مامۆستای ئاینی بوو، کە ئەوەش هێمایەکە بۆ دەستپێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی هەر بەشداربوویەکی خولەکە
مەراسیمەکە بە وتنەوەی ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد کە لەلایەن بەڕێز مامۆستا عبدالباسط کە یەکێکبوو لە بەشداربووانی خولەکە و پاشانیش وتاری کردنەوەی مەراسیمەکە لە لایەن بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج پێشکەشکرا و دواتر بەڕێز د.شێخ إبراهيم محمد طاهر، بەڕێوبەری ڕێنمایی و توێژینیوە وتاری خۆی پێشکەشکرد کە تێیدا سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گەیاندە زانکۆی نۆڵج و سەرجەم بەشداربووانی خولەکە و دواتر بەڕێز مامۆستا بێخاڵ بایز کریم سەرۆک بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی نۆڵج پریزێنتەیشنێکی لەم مەراسیمە تایبەتە پێشکەشکرد کە تێیدا پوختەیەکی گشتگیری سەبارەت بە خولەکە پێشکەشکرد.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەشانازییەکی زۆرەوە بەشداربووانی خول (مامۆستایانی ئاینی) و ئەندامانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و سەرۆکی زانکۆی نۆڵج و مامۆستایانی ڕاهێنەر وێنەیەکی بەکۆمەڵیان گرت بۆ ئەوەی وەک ڕۆژێکی لەبیرنەکراوی ژیانیان بمێنێتەوە بۆ یادگاری.