شاندێک لە زانکۆی نۆلج بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات.
لە سەردانێکی فەرمیدا، شاندێکی زانکۆی نۆلج بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ، ڕێکەوتی ٨/٩/٢٠٢١ بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نۆلج پ.ی.د. کیهان زرار غفور و بە یاوەری بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی یاسا پ.د. ڕەعد ئەدهەم عبد الحمید، ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن زانستە داراییەکان پ.ی.د. زەیتۆ عەوڵا ئەبوبەکر و د.معتز عبدالقادر مامۆستا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیان کرد لە هەرێمی کوردستان-عێراق.
شاندەکەی زانکۆ پیرۆزباییان لە وەزیری بەڕێز پ. مونا کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەی و لە سەردانەکەدا باس لەڕێگاکانی هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا کرا بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی دەزگاو زانکۆ لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگا وەک بەشێک لێی.
لەکۆتایی سەردانەکەدا وێڕای سوپاسکردنی وەزیر بۆ میوانداریەکەی و هیوای سەرکەوتن خواستن بۆ دەستەکە چەند وێنەیەکیش گیرا.