سەرۆکایەتی زانکۆی نۆلج لەگەڵ تێکڕای ستافی ئەکادیمی زانکۆ کۆبووەوە بە مەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.
  • 01-09-2021

سەرۆکایەتی زانکۆی نۆلج لەگەڵ تێکڕای ستافی ئەکادیمی زانکۆ کۆبووەوە بە مەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.


بە مەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ ، سەرۆکی زانکۆی نۆلج بەڕێز د.کەیهان زرار غفور بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی د. عماد صدرالدين لە ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١/٩/٢٠٢١ لە چەند کۆبوونەوەیەکی جیادا بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ستافی ئەکادیمی زانکۆ کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

لە دەستپێکدا سه‌رۆكایەتی زانكۆ پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە ستافی ئەکادیمی زانکۆی نۆلج کرد و هیوای ساڵێکی پڕ دەسکەوتی خواست بۆ زانکۆی نۆلج.
کۆبوونەوەکان بە جیا ئەنجامدراون لەگەڵ هەر کۆلێژێک. کە تیایاندا باس لە توێژینەوەکان کراوە کە پێویستە کێشە و گیر و گرتفتەکانی بازاڕ و کۆمەڵگا چارەسەر بکات لەگەڵ باسکردنی دەرئەنجامی توێژینەوەکانی زانکۆی نۆلج کە جەخت کراوەتەوە لەسەر باشترکردن و پەرەپێدانی توێژینەوەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕانکی زانکۆ.

لە بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکان، ئاماژە بە وەرگرتنی ئامادەبوونی قوتابیان کرا و جەختکرایەوە لەوەی بە جدی کاری لەسەر بکرێت. هەروەها سەبارەت بە دڵنیایی جۆری، جەختکرا لەسەرچالاکبوونی و دەبێت مامۆستایانی هەر بەشێک وۆرکشۆپی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن لە زانکۆ و لە کۆتایی وۆرکشۆپەکان دەبێت پێشنیار بکرێت.

هەروەها لە بەشێکی تری وتەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، ئاماژە بە ئەنجامدانی کۆنفڕانس و سیمینار درا. سەبارەت بە زیادکردنی هەماهەنگی گشتی زانکۆی نۆلج لەگەڵ دەرەوە و لەگەڵ کۆمەڵگا، باس لە چۆنییەتی ئەنجامدانی سیمینار و وۆرکشۆپ کرا لە لایەن زانکۆی نۆلج بۆ فەرمانگەکانی حکومەت.

دواتر لە کۆبوونەوەکان ئاماژە بە خاڵی دیکەش درا سەبارەت بە مامۆستایان، کە دەبێت هەر بەشێک بەرنامەی خوێندن(منهج) پەرەپێبدات و بۆ باشترکردنی ناوەڕۆکی بەرنامەی خوێندن(منهج) بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە، نوێکراوە، ڕۆژانە ، ڕاست و درووست، کە هەر بەشێک دەبێت بابەتی نوێ بێنێتە ناو بەرنامەی خوێندن(منهج) کە لەگەڵ بازاڕی کاردا هاوتەریب بێت.

پەیوەندی تەلەفوونیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]