knowledge university celebrates asic accreditation
  • 21-9-2022

knowledge university celebrates asic accreditation


A celebration was organized by the university on Wednesday 21-Sept-2022, for its recent achievement of acquiring ASIC accreditation. The celebration was organized by the board of trustees of Knowledge University.

A number of distinguished guests have attended this celebration including members of the Iraqi parliament: Dr. Nahlah Kadir, Dr. Mohammad Sideeq, Dr. Sabah Subhi in addition to Mr. Masood Karash, Erbil City vice mayor and members of the university counsel. The event took place in the Conference Hall of the Main Building.

The celebration started by minute of silence to honor Kurdistan’s Martyrs then Mrs. Hawzin Fatih, the head of the Department of Oil Engineering, started the welcoming speech. The celebration commenced by showing a video about Knowledge University. The President of Knowledge University, Asst. Prof. Dr. Kayhan Zirar Ghafoor, gave his word about this occasion and wished for more important scientific achievements in the future. This was followed by the word of Mr. Vice President, Prof. Dr. Talib Khalil, who is the head of the KNU-ASIC accreditation committee chosen by the university to follow up with ASIC accreditation process.

ASIC (Accreditation Service for International Schools, Colleges & Universities) is recognized by UKVI in UK, is a member of the CHEA International Quality Group (CIQG) in USA and is listed in their International Directory, is a member of the BQF (British Quality Foundation), and are institutional members of EDEN (European Distance and E-Learning Network).

 

لەژێر چاودێری دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١/٩/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان د.نەهلە قادر، د.محمد صديق و د.صباح صبحي ئەندامانی پەرلەمانی عێڕاق و بەڕێز کاک مسعود جێگری پارێزگاری هەولێر و نوێنەری سەرۆک زانکۆی سەڵاحەددین و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ وستافی ئەکادیمی و کارگێڕی (مامۆستایان و فەرمانبەران) و قوتابیانی زانکۆ، زانکۆی نۆڵج هەڵسا بە ئەنجامدانی مەراسیمێکی شایستە بە زانکۆ بە بۆنەی بەدەستهێنانی باوەڕنامەی نێودەوڵەتی لە لایەن ڕێکخراوی ASICی بەریتانی ،لە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆ، کە زیاتر لە ٣٠٠ کەس ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان  وتەیەک لە لایەن بەڕێز مامۆستا هاوژین فاتح سەرۆک بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی نۆڵج پێشکەشکرا و دواتر ڤیدیۆی دیمەنی زانکۆ بۆ ئامادەبووان پەخشکرا. دوا بە دوای ئەمە بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج وتاری خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و ئینجا بەڕێز پ.د.طالب خليل ابراهيم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و سەرۆکی دەستەی متمانەبەخشین وتارێکی پێشکەشکرد و سەرجەم وێنە دۆکیومێنتکراوەکانی کۆبوونەوەکانی ستاف و قوتابیانی زانکۆی نۆلج لەگەڵ رێکخراوی ASICی بەریتانی پەخشکرا
ئاسک (ASIC) بریتییە لە خزمەتگوزاری متمانە بەخشین بە قوتابخانە ، کۆلێژ و زانکۆ نێودەوڵەتیەکان کە لەلایەن UKVI لە بەریتانیا دانپێنراوە، ئەندامە لە گروپی کوالێتی نێودەوڵەتی CHEA لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (CIQG)، و لە ڕێبەری نێودەوڵەتی ئەواندا ڕیزکراوە، ئەندامە لە دامەزراوەی کوالێتی بەریتانی، و ئەندامە لە BQF (دامەزراوەی کوالێتی بەریتانیا) هەروەها ئەندامی دامەزراوەیی EDEN (تۆڕی ئەوروپی فێربوون لە دوورەوە و فێربوونی ئەلیکترۆنی) و بەخۆشحاڵیەوە زانکۆی نۆڵج توانی ببێت بە یەکێک لەو زانکۆیانەی کە هەموو ستانداردەکانی تیا بەدیکرا بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی (ئەکریدیتەیشن) لە لایەن ڕێخراوی نێودەوڵەتی ASIC  ی بەریتانیەوە
بەم بۆنەیە سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی نۆڵج دەکات و هیوادەخوازێت زانکۆ بە بەردەوامی دەستکەوتی زانستی تری گرنگ بەدەستبهێنێت لە داهاتوودا

 

نظمت جامعة نولج الاربعاء 2022/9/21 احتفالا بمناسبة حصولها على شهادة الاعتماد الدولي من منظمة ASIC البريطانية وكان ذلك الاحتفال تحت إشراف مجلس الأمناء ورئاسة الجامعة وحضر عدد من الضيوف الافاضل وهم 
الدكتورة نهلة قادر والدكتور محمد صديق والدكتور صباح صبحي اعضاء مجلس النواب العراقي، والسيد مسعود كارش نائب محافظ اربيل واعضاء مجلس الجامعة والكادر الاكاديمي وذلك في قاعة المؤتمرات بالمبنى الرئيسي بالجامعة

بدأ الحفل بالوقوف دقيقة صمت على ارواح الشهداء، ثم القت السيدة هاوژين فاتح رئيسة قسم هندسة النفط في جامعة نولج كلمة مرحبة بالحضور. بدأت مراسيم الحفل بعرض فيديو عن معالم الجامعة واقسامها، بعد ذلك القى رئيس جامعة نولج ا.م.د. كيهان زرار غفور، كلمة امام الحضور عن الفعاليات والانجازات التي حققتها الجامعة وهنأ رئيس جامعة نولج جميع العاملين والاساتذة والطلاب بجامعة نولج بهذه المناسبة وتمنى للجامعة الاستمرار في تحقيق إنجازات علمية مهمة أخرى في المستقبل. ومن ثم القى ألأستاذ الدكتور طالب خليل ابراهيم نائب رئيس جامعة نولج كلمته كرئيس للجنة التي تم اختيارها من قبل الجامعة لمتابعة موضوع الاعتماد الدولي مع ASIC

‏ ASIC هي هيئة اعتماد للجامعات والمعاهد معترف باعتمادها من قبل حكومة المملكة المتحدة أنشئت لتحسين الجامعات المستقلة في المملكة المتحدة UKVI، وعضو في CHEA في الولايات المتحدة الأمريكية وهي مدرجة في دليلها الدولي CIQG، وعضو في BQF مؤسسة الجودة البريطانية ، وعضو في مؤسسة EDEN للتعليم الإلكتروني، والجدير بالذكر ان جامعة نولج استطاعت تحقيق جميع المعايير والمتطلبات لتحصل على الاعتمادية البريطانية

پەیوەندی تەلەفوونیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]