
Knowledge University Lecturer Publishes Book on a Century of Kurdish Struggle
Erbil, Kurdistan Region
Dr. Rebaz Jalal Ahmad Nanakali, a lecturer at the College of Administrative and Financial Sciences at Knowledge University, has published a significant historical work titled "Raman la Mezhuwey Sat Sal Stem la Geli Kurd" ("Reflections on a Century of Oppression Against the Kurdish People"). The release coincides with the centennial of Iraq’s founding and explores the systematic marginalization of Kurds from the right to self-determination.
The 630-page book is divided into nine chapters, analyzing Kurdish history through a critical lens and employing diverse methodologies. It revisits key political, social, and military events, including the fall of the Ottoman Empire, the creation of Iraq, the Kurdish liberation movement under Mustafa Barzani, genocidal campaigns against Kurds, and the 2017 independence referendum. The book also reinterprets historical narratives and references ancient texts, offering a distinct scholarly viewpoint.
This publication marks a major academic contribution to Kurdish studies and Middle Eastern history, shedding light on often-overlooked Kurdish perspectives. Dr. Rebaz Nanakali’s work is poised to become a vital reference for researchers, students, and policymakers interested in regional dynamics, ethnic identity, and historical justice.
"ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد"
نوسەر: دکتۆر ڕێباز جەلال ئەحمەد نانەکەلی
پوختە:
نوسینی ئەو پەرتوکە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕ بوونی سەت ساڵ بەسەر دروستکردنی عێڕاق و بێبەشکردنی کورد لە مافی چارەی خۆنوسین.
کتێبەکە لە نۆ بەش پێکهاتووە و ژمارەی لاپەڕەکانی سەرو ٦٣٠ لاپەڕەن.
تیایدا مێژووی بە جۆرێکی دیکە و بەچاوێکی ڕەخنەئامێز خوێندنەوەی بۆ کراوە و چەندین مێتودی جیاوازی تێدا بەکارهاتووە.
بەشی یەکەم تایبەتە بە سەرهەڵدانی نەتەوەی کورد، دووبارە چاوخشاندنەوەیەکی سەرەنجڕاکێش ئەنجامدراوە لەسەر ئەوەی ئایا لە نێوان کورد و فارس، کام نەتەوە یەکەمینە و کامیش دووەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە دراوەتەوە.
هەروەها ئاماژەکان لەبارەی نەتەوەی کورد لە یەکێك لە پەرتوکەکانی پێغەمبەر موسا لە پەیمانی کۆن، کە تێکستەکە وەکو خۆی لە لایەن نوسەرەوە تەرجمەی کوردی کراوە.
لە بەشی دووەم، باس لە ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە. بە ووردی باسی هەموو ڕێککەوتنەکان کراوە.
لە بەشی سێهەم، جەنگی جیهانی یەکەم و تاوانە گەورەکان دژی گەلی کورد و زیانە گیانی و جەستەییەکانی کورد.
لە بەشی سێهەم باس لە دروستکردنی دەوڵەتی عێڕاق کراوە، هەروەها یەکلایی کردنەوەی کێشەی ولایەتی موسڵ و دابەشکردنی کوردستان،
بەشی چوارەم تایبەتە بە دووبارە دروستبوونەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە سەر دەستی مستەفای بارزانی.
بەشی پێنجەم کودەتا لە عێڕاق و هاتنەکایەوەی سیستەمی کۆماری لە عێڕاق و بەرپابوونی شۆڕشی کورد.
لە بەشەکانی دیکە ئاماژە دراوە بە خاڵی زۆر گرنگ و شۆکهێنەر، لەوانە جیۆسایدی کورد و هەروەها کارەساتی دێمۆگرافیا لە بەشی باشوری کوردستان (کوردستانی عێڕاق).
بەشی کۆتاییش تایبەت کراوە بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و ڕووداوەکانی دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧.
کۆتا پەییڤ تایبەت کراوە بە دووبارە پێناسە کردنەوەی نەتەوەی کورد و تاکە ڕێگەی ڕزگاربوون لەژێردەستەیی.