E. coli Infection: Causes, Prevention, and Factors of Risk
  • 02-02-2023

E. coli Infection: Causes, Prevention, and Factors of Risk

Escherichia coli
ناسراوە بە (E.coli)

 جۆرێکی بەکتریایە کە بە گشتی لە ڕیخۆڵەی مرۆڤ و هەندێک ئاژەڵدا دەژین ,زۆربەی جۆرەکانی E coli بێ زیانن یان دەبنە هۆی سکچوونێکی ماوە کورت بەڵام هەندێک لە جۆرەکانی زۆر کات دەبنە مەترسی بۆ کەسانی تووشبوو وەک ''.

 Ecoli O157: H7'' 

کە دەتدانێ ببێتە هۆی گرژبوونی گەدە سکچوونێکی خوێناوی و ڕشانەوە کە زۆر کات نیشانەکانی سێ چوار ڕۆژ دوایی بەرکەوتنی بە بەکتریایەکە دەردەکەوێت.

هۆکارەکانی تووشبوون بە بەکتریای E.coli:

ئەم بەکتریایە دەتوانێت بچێتە نێو لەشمان بە چەندین ڕێگا کە زۆربەیان پەیوەندییان بە بەرکەوتنی پیسی و خۆراکی پیسە ,کە ڕەنگە بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس یان ئاوی پیسی مەلەوانگەکان, یان نە شتنی سەوزە و میوە و خۆراکەکانی دیکە بتوانێت بێتە نێو جەستەمان وە زۆر کات لە ڕێگای پەیوەندییە کەسییەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە پاشان لە نێو small intestain مان گەشە دەکات زیان بە پۆشەری ڕیخەلۆکمان دەگەیەنێت.

جۆرەکانی بەکتریایی E.coli:
زیاتر لە 700 گرووپی بەکتریایی E.coli هەیە کە زۆربەیان بێ زیانن یان زیانێکی کەمیان هەیە بەشێکی کەمیشیان زیان بە ڕیخەلۆ و جەستەمان دەگەیەنن لێرەدا ناوی هەندێک لەو گرووپانە دەخەینە ڕوو: '

Enterotoxigenic E. coli (ETEC)

Enteropathogenic E. coli (EPEC)

Enteroaggregative E. coli (EAEC)

Enteroinvasive E. coli (EIEC)

Diffusely adherent E. coli (DAEC)

E. coli O157: H7''

ئەو خۆراکانەی کە ڕەنگە تووشی بەکتریای E.coli مان بکات:
گۆشت: گۆشتی ئاژەڵ یەکێکە لەو خۆراکانەی کە پەیوەندی تایبەتی هەیە لەسەر تووشبوونمان بە بەکتریایی E.coli ئەویش بەهۆی پیسبوونی یان نەشتنی بە شێوەیەکی باش کە ڕەنگە بەشێک لە بەکتریایەی کە لە ڕیخۆڵەی ئەم ئاژەڵانەدا هەیە کە بەرکەوتەی هەبێت لەگەڵ ئەو گۆشتەی کە ئامادە دەکرێت بۆ خواردن
سەوزە: زۆرێک لەو سەوزانەی کە ڕۆژانە دەخورێت بە ڕێژەیەکی زۆر لەو بەکتریایەی لەسەرە هاوشان لەگەڵ ئەو مشەخۆرانەی لەسەری دەژین کە ڕەنگە ئەگەر بە پاکی ئامادە نەکرێت تووشی ئەم بەکتریایەمان بکات
سپێناخ ,ڕۆماین هەندێک لەو سەوزانەن کە شتنی زیاتریان دەوێت بۆ ئەوەی بەرهەڵستی ئەم بەکتریایەی پێ بکەین.

بەرهەمە شیرەمەنییەکان: ئەوانەن کە شیری پاک نەکراو یان خاوی تێدایە کە ئەم بەکتریایە دەتوانێت لەسەری گەشە بکات و بمێنێتەوە

ئاو: هەندێک لەو سەرچاوە ئاوییانەی کە لە ڕێگەیەوە ئەم بەکتریایە دەتوانێت تووشمان بێت ئاوی پیسە کە ڕەنگە بەهۆی تێکچوون یان پێداچوونی سەرچاوەیەکی پیس بێت بەناویدا یان بەرکەوتنی تیشکی خۆر بێت بە شێوەیەکی پلەی گەرمی بەرز کە ببێتە هۆی تێکچوون و نیشتنی ئەم بەکتریایە لەسەری یان ئەو مەلەوانگانەی کە پیسن قووتدانی ئەو ئاوە دەبێتە هۆی تووش بوون بە بەکتریای E.coli
بۆیە زۆربەی کات وا پێویست دەکات ئەو ئاوەی کە بە کاری دەهێنین بۆ خواردنەوە پێش بەکارهێنانی بکوڵێنرێت بۆ ئەوەی بەکتریاکە لە ناو بچێت.

ئەو فاکتەرانەی کە دەبنە مەترسی بۆ ئەوەی تووشی بەکتریای E.coli ببین:

Age": تەمەن
تەمەن فاکتەرێکی گرنگی تووشبوونە بەم بەکتریایە کە لەنێویاندا منداڵ یاخود بەساڵاچوو ئەگەرێکی جددییان لەسەرە بۆ ئەوەی بە ئاسانتر تووشی ببن
Weakened immune systems'': لاوازی سیستەمی بەرگری
سیستەمی بەرگریمان پەیوەندییەکی ڕاستەوانەی هەیە بە تووشبوونمان بەم بەکتریایە ئەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگریان لاوازە ئەگەرێکی زۆریان هەیە تووش ببن بە بەردەوامی چونکە بەشێک لەو بەکتریایە ڕەنگە بەهۆی بەرزی ترشی Phی گەدە لە ناو بچن بەڵام ئەگەر بەردەوام سیستەمی بەرگریمان نەتوانن بەرهەڵستی ئەم بەکتریایە بکەن ڕەنگە زوو زوو تووش ببین
یان ئەو کەسانەی کە تووشی هەندێک لەو نەخۆشیانە بوون کە سیستەمی بەرگری تێک دەدەن و لاوازی دەکەن بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانن تووش ببن لەوانە تووش بوون بە ڤایرۆسی HIV و نەخۆشی ئایدز یان ئەو دەرمانانەی کە بە کار دێن بۆ چارەسەرە شێرپەنجەیییەکانی وەک جگەر کە بە هۆی لاوازی بەرگری جەستەیانەوە دەناڵێنن یانیش ئەو کەسانەی کە بۆ چاندنەوەی بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەیان سیستەمی بەرگریان لاوازکراوە ڕەنگە لەو ماوەیەدا بە هەر بەرکەوتنێکی پیس بەئاسانی تووش ببن بەم بەکتریایە کە ڕەنگە ماوەیی چارەسەربوونیان کاتێکی زیاتر بێ لە حاڵەتی ئاسایی.

Time of year'': ئەو کاتانەی کە ساڵانە تووشی دەبین

هەرچەندە فاکتەرێک نییە کە بکرێتە پێوەرێکی سەرەکی تووشبوون بەم بەکتریایە بەڵام بە گشتی هەندێک لەو کاتانەی کە ئەگەری تووشبوونی تووشبووان تێیدا زۆرە لەچاو کاتەکانی تر وەرزی هاوینە کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پلەگەرمیە بەرزەی کە لەم وەرزەدا هەیە کە کاریگەری لەسەر جەستە و ئەو خۆراکانە هەیە کە وزەی گەرمی کاریتێدەکات بەگشتی لە وڵاتی خۆمان زیاتر لە مانگی شەش و حەوت و هەشتی ساڵدا ڕوو دەدات

Decreased stomach acid levels'': کەمی ئاستی ترشی گەدە

 


ترشی گەدە هەندێک پاراستن دژی بەکتریای E.coli پێشکەش دەکات چونکە ترشی گەدە بەشێکی زۆر لەو هۆکارە نەخۆشیانە لەناو دەبات کە هێرشیان هێناوەتە نێو لەشمان بەتایبەت ئەو هۆکارە نەخۆشییانەی کە بە سیستەمی dagestive tract دا تێپەڕ دەبن کە بەهۆی بەرزی ترشی نێو گەدە لەناو دەچن
بەڵام زۆر جار بەهۆی هەندێک دەرمان کە بە کاردێن بۆ کەمکردنەوەی ترشی گەدە ڕێگە دەدات کە ئەم بەکتریایە بە شێوەیەکی ئاسانتر بە نێو گەدەدا تێپەڕ ببێت بچێتە نێو ڕیخۆڵەمان هەر یەک لەو دەرمانانە: esomeprazole (Nexium) , pantoprazole (Protonix) , lansoprazole (Prevacid) and omeprazole (Prilosec)
کە بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتی کەمکردنەوەی ترشی گەدە دەدەن.
.....

Prevention'': ڕێگریکردن

هیچ ڤاکسین و دەرمانێک نییە بۆ ڕێگری کردن لەو بەکتریایە بەڵام دکتۆرەکان چەندین ڕێنمایی و توێژینەوەی گرنگییان دەرخستووە بۆ خۆ پاراستن لەو بەکتریایە,یەکێک لە گرنگتریین ڕێگرییەکان کە دەتوانین بیکەین بۆ خۆپاراستنی خۆمان و خێزانمان لەو بەکتریایە شتنی دەستەکانمانە بەتایبەت پێش خواردن و ئامادەکردنی خواردن یان کاتێک دەست لە ئاژەڵێک دەدەین ئەگەرچی ئاژەڵی ماڵیش بێت دەبێت دەست بشۆین,یان کاتێک کە لە چێشتخانە خواردنێک ئامادە دەکەین پێویستە کەلوپەلەکان بەجوانی بشۆین بۆ نموونە کاتێک گۆشت ئامادە دەکەین ئەو چەقوەی کە بەکاری دەهێنین بۆ بڕینی یان ئەو تەختەیەی لەسەری دەبڕین با بۆ بڕینی سەوزە یان میوە و خۆراکی تر بەکاری نەهێنین پێش شتنی یان کاتێک کە مەلە دەکەین ئاگاداری ئەو ئاوە ببین کە لە حەوز یان دەریاچەکەدا هەیە نەچێتە نێو قوڕگمان بۆ ئەوەی تووشی ئەم بەکتریایە نەبین


تێبینی::
زۆربەی گەنج و پێگەیشتووەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا نەخۆشی و بەکتریایی E.coli تێدە بپەڕێنن بەڵام منداڵان یان بەساڵاچووان هەندێک کات مەترسی زۆریان لەسەر دەبێت وە کێشە بۆ گورچیلەیان دروست دەبێت کە ڕەنگە تووش بن بە نەخۆشی hemolytic uremic syndrome


ئامادەکردنی: دانیال حسین رسول قوتابی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان - زانکۆی نۆلج

 

Escherichia coli (E. coli) is a type of bacterium that is commonly present in the intestines of humans and some animals. While most strains of E. coli are innocuous or cause short-term diarrhea, some strains are dangerous to infected individuals and can cause symptoms such as stomach cramps, bloody diarrhea, and vomiting. These symptoms generally occur three to four days after exposure to the bacteria.

E. coli infection can be contracted in a variety of ways, primarily through exposure to contaminated food and dirt, such as not washing fruits and vegetables properly or exposure to contaminated water or swimming pools. The bacterium can also be transmitted from person to person through personal contact. Once ingested, the bacterium grows in the small intestine and can cause damage to the intestinal lining.

There are over 700 different groups of E. coli bacteria, with most being harmless or causing only minor harm. Some of the more dangerous strains include Enterotoxigenic E. coli (ETEC), Enteropathogenic E. coli (EPEC), Enteroaggregative E. coli (EAEC), Enteroinvasive E. coli (EIEC), Diffusely Adherent E. coli (DAEC), and E. coli O157:H7.

Food items such as animal meat, vegetables, dairy products, and water sources can be contaminated with E. coli. It is important to properly clean and prepare fruits and vegetables and to boil water before drinking to kill the bacteria.

Several factors can put individuals at risk of contracting E. coli, including age, weakened immune systems, and time of year. Children and the elderly are at higher risk, as are individuals with compromised immune systems due to diseases such as HIV/AIDS or liver disease, or those who have undergone organ transplants. Additionally, decreased stomach acid levels can also increase the risk of infection, as stomach acid offers some protection against E. coli. Drugs that reduce stomach acid, such as Nexium, Protonix, Prevacid, and Prilosec, can also increase the risk of infection.

Prevention of E. coli infection is crucial and can be accomplished through several guidelines and research. There is currently no vaccine or medicine to prevent the bacteria. However, washing hands after feeding animals and thoroughly cleaning kitchen utensils can help reduce the risk of infection. Additionally, avoiding swallowing water from lakes or pools and washing hands before swimming can also reduce the risk of infection.

Most young people and adults recover from E. coli within a week, but children or the elderly are sometimes at high risk of developing kidney problems that may lead to hemolytic uremic syndrome.

Prepared by: Daniel Hussein Rasul, student of the Department of Medical Laboratory Science, University of Knowledge.

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800