An Overview of Cancer: Nature, Symptoms, Causes, Diagnosis, and Treatment
  • 04-02-2023

An Overview of Cancer: Nature, Symptoms, Causes, Diagnosis, and Treatment

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەیە وەرن با پێتان بڵێم شێرپەنجە چییە؟

شێرپەنجە چییە؟
نیشانەکانی
هۆکارەکانی
دەستنیشانکردنی
چارەسەر

ئەو نەخۆشییەی هەمووان لێ دەترسن
شێرپەنجە نەخۆشێکە دەردەکەوێت کاتێک کۆمەڵێک خانەی جەستە لە کۆنترۆڵ دەردەچن و بە شێوەیەکی نائاسایی گەشە دەکەن و کەرت دەبن سەرەنجام گرێ لە خانەکان دروست دەکەن

شێرپەنجە زیاد لە ١٢٠ جۆری هەیە کە هەر جۆرێکیان ناونراوە بەپێی ئەو شوێنەی کە لێی دروست بووە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە بەپێی ڕەگەز دەگۆڕێت

باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە ئافرەتان:
شێرپەنجەی مەمک
شێرپەنجەی سییەکان
شێرپەنجەی گەدە
شێرپەنجەی کۆڵۆن
شێرپەنجەی ملی منداڵدان

باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە پیاواندا:
شێرپەنجەی پرۆستات
شێرپەنجەی سییەکان
شێرپەنجەی گەدە
شێرپەنجەی جگەر
شێرپەنجەی کۆڵۆن
شێرپەنجەی ڕێکە و سورێنچک

نیشانەکانی شێرپەنجە بەستراوە بە جۆر و قۆناغەوە بەڵام چەند نیشانەیەکی گشتی هەن کە لە زۆربەی تووشبووان دەبینرێت لەوانەش:
دروستبوونی گرێ
تا لێهاتن
خوێنبەربوونێکی نا ئاسایی
کۆکەی بەردەوام
دابەزینی کێشی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو و لە ماوەیەکی کەمدا

هۆکارە باوەکانی شێرپەنجە:
جگەرە کێشان
قەڵەوی
خواردنەوە کحولییەکان
بۆماوە

دەستنیشانکردنی شێرپەنجە:
بە گشتی چەند پشکنینێک هەن کە بە کار دێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بە نزیکەیی بەڵام باشترین ڕێگە بۆ دەستنیشانکردنی بریتییە لە
وەرگرتنی نموونە (زەرع sample) لەو بەشەی گومانی لێ دەکرێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت پێشبینی بۆ حاڵی کەسەکە بکرێت. هەر لە ڕێگەی ئەنجامی پشکنینەکە دەکرێت کە جۆری شێرپەنجەکە و ڕێژەی بڵاوبوونەوەکەی بەلەشدا دیاری بکەین لەگەڵ قۆناغی شێرپەنجەکە.

چارەسەری شێرپەنجە:
بە پشتبەستن بە قۆناغی شێرپەنجەکە جۆری چارەسەرەکە دیاری دەکرێت
جۆرەکانی چارەسەر ئەمانە دەگرێتەوە:
لابردن لە ڕێگەی نەشتەرگەری
چاندنی مۆخی ئێسک (لە حاڵەتی شێرپەنجەی خوێن)
چارەسەری تیشک
پێدانی دەرمانی کیمیایی
چەند جۆرێکی تری چارەسەر

لە کۆتایدا دەمەوێت بڵێم تۆ بەهێزی دەتوانیت بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بیت
#هەموومان بە یەکەوە ڕووبەڕووی شێرپەنجە دەبینەوە
#Facingcancertogether
بە هیوای سوود بینین هەر تەندروست بن

ئامادەکردنی: إسڕاء أحمد محمد
قوتابی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان - زانکۆی نۆڵج

4/2/2023
World Cancer Day

 

Greetings, on this World Cancer Day, I would like to provide an overview of the nature of cancer.

Cancer refers to a pathological condition that occurs when cells in a particular part of the body grow and divide uncontrollably, resulting in the formation of tumors. There are over 120 different types of cancer, each classified based on the location where it originates. The most prevalent types of cancer differ between men and women, with the following being the most common types:

Women:

  • Breast cancer
  • Lung cancer
  • Stomach cancer
  • Colon cancer
  • Cervical cancer

Men:

  • Prostate cancer
  • Lung cancer
  • Stomach cancer
  • Liver cancer
  • Colon cancer
  • Cancer of the rectum and esophagus

The symptoms of cancer can vary depending on the type and stage, however, some common symptoms include:

  • Formation of tumors
  • Abnormal bleeding
  • Persistent coughing
  • Significant weight loss in a short period of time

Common causes of cancer include:

  • Smoking cigarettes
  • Obesity
  • Alcoholic beverages
  • Hereditary

Diagnosis of cancer typically involves a combination of tests, including the examination of tissue samples obtained from the affected area. This allows for determination of the type of cancer, its stage, and extent of spread within the body.

Treatment for cancer is dependent on the stage of the disease and may include:

  • Surgical removal
  • Bone marrow transplantation (in the case of leukemia)
  • Radiation therapy
  • Administration of chemotherapy
  • Several other types of treatment

In conclusion, I would like to remind you that you possess the strength to overcome cancer. We are all in this battle together, facing cancer together. Let us strive to maintain our health and well-being.

Prepared by: Israa Ahmed Mohammed, Student of the Department of Medical Laboratory Science at Knowledge University.

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800