Dr. Dindar Zebari Shares Insights on the KRG Plan for Human Rights at Knowledge University
  • 30-01-2023

Dr. Dindar Zebari Shares Insights on the KRG Plan for Human Rights at Knowledge University

زانکۆی نۆلج میوانداری بەڕێز "د. دیندار زێباری" ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 30/1/2023 لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی زانکۆی نۆلج، کۆلێژی یاسا بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستا بە میوانداری و ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ زۆر بەڕێز د. دیندار زێباری لەژێر ناونیشانی "پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ"

لە سیمینارەکەدا کە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی نۆلج بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو،
د. دیندار زێباری وەک ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی دۆخی ئێستای پلانی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی ئەو بوارەی خستە ڕوو.
جگە لەوەش د. دیندار زێباری باسی ئەو ئاڵنگارییانەی کرد کە ڕووبەڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆتەوە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی مافی مرۆڤ و ستراتیژییەکانی تێپەڕاندنیان. 
لە کۆتایی سیمینارەکەشدا وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە سوپاسی زانکۆی نۆلج کرا بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە.

دواتریش لە دیدارێکدا کە لە دیوانی دەستەی ئەمینداران بەڕێوەچوو د. دیندار زێباری لەلایەن بەڕێز دەشتی حاجی نجم الدین سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و پ. ی. د. کیهان زرار غفور سەرۆکی "زانکۆی نۆلج" پێشوازی لێ کرا و پرسەکانی مافی مرۆڤ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکە تاوتوێ کرا و د. دیندار زێباری سەرسامی خۆی بە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی زانکۆی نۆلج نیشاندا کە توانیویەتی ژینگەیەکی گونجاو و ئایدیاڵ بۆ گەشەکردن و دۆزینەوەی فیکری بڕەخسێنێت بە میوانداریکردنی ئەم جۆرە بۆنانە و بانگهێشتکردنی پسپۆڕانی وەکوو د. دیندار زێباری، زانکۆی نۆلج بەردەوامە لە نیشاندانی پابەندبوونی خۆی بە پێشخستنی زانست و پەروەردە و تێگەیشتن لە بوارە هەستیارەکانی وەک مافی مرۆڤ.


Knowledge University, was proud to host Dr. Dindar Zebari, Coordinator of International Recommendations for the Kurdistan Regional Government, on Monday, January 30th, 2023. The event was organized by the College of Law in collaboration with the Office of International Recommendations and was held at the university's state-of-the-art conference hall.

The seminar, titled "KRG Plan for Human Rights," was a platform for Dr. Zebari to share his expertise and knowledge on the current status of the Kurdistan Regional Government's human rights plan and the progress that has been made in this important field. He also provided insightful commentary on the challenges faced by the government in implementing its Human Rights Plan and strategies for overcoming these obstacles.

After the seminar, Dr. Zebari was invited to a meeting at the office of the Board of Trustees, where he had a productive discussion with the Chairman of the Board of Trustees, Mr. Dashti Haji Najmadeen, and the President of Knowledge University, Dr. Kayhan Zrar Ghafoor, on human rights issues and the relationships between the Kurdistan Regional Government and international and regional organizations.

Dr. Zebari was highly impressed with the progress and achievements of Knowledge University, which is known for its commitment to excellence in education and research. The university's cutting-edge facilities, world-class faculty, and diverse student body provide an ideal environment for intellectual growth and discovery. By hosting such events and inviting experts like Dr. Zebari, Knowledge University continues to demonstrate its commitment to promoting knowledge and fostering understanding in critical areas such as human rights.

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800