Symptoms, causes and treatment of iron deficiency.
نیشانە و هۆکار و چارەسەری کەمی ئاسن لە جەستەدا؟
• ئاسن ئەو کانزایەیە کە گرنگی زۆری بۆ کردارەکانی لەش هەیە و یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا دەدات. جیا لەوەش، سوودی هەیە بۆ خانەکان و بەرهەمهێنانی هەندێک جۆری هۆرمۆن و شانە.
• ئەگەر کەسێک ڕێژەی ئاسنی کەم بێت، زۆر گۆڕانکاریی لە لەشیدا ڕوو دەدات، بەڵام لە ڕاستیدا چارەسەرکردنی کەمی ئاسن ئاسانە.
نیشانەکانی کەمی ئاسن:
١-ماندووبوون
٢-بێهێزیی
٣-ڕەنگ زەردبوون
٤-سەرئێشان
٥-هەناسە بڕکێ
٦-ساردیی دەست و پێیەکان
٧-وشکبوونی لێو
٨-ئازاری سینگ
٩-خێرا لێدانی دڵ
١٠-زوو شکانی نینۆک
١١-هەڵوەرینی قژ
•هۆکار: -
•خۆ گرتنەوە لە خواردنی ڕۆژانە
پیاوان پێویستیان بە ٨ ملیگرام ئاسنە و خانمان پێویستیان بە ١٨ ملیگرامە، بەڵام ئەو خانمانەی تەمەنیان زیاد لە ٥٠ ساڵە، تەنها ٨ ملیگرام ئاسنیان پێویستە.
بەڵام هەندێک کەس بەهۆی ڕێجیم کردن و خۆ گرتنەوە لە خواردن، بڕی پێویست ئاسن ناخۆن.
•لە دەستدانی خوێن
هەندێک نەخۆشی هەن دەبنەوە هۆی لەدەستدانی خوێن، ئەوانیش زیاتر نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس دەگرنەوە، جیا لەو نەخۆشییانەش، ناڕێکی سووڕی مانگانەی خانمان و نەشتگەریکردن دەبنە هۆی لەدەستدانی خوێن و دواجار کەمی ئاسن.
چارەسەر: -
• ئاسن بە زۆری لە ماسی، نیسک، پاقلەمەنییەکان، گۆشت و هەندێک جۆر ڕووەک هەیە.
هەروەها بەڕێگای تەواوکەرەکان (دەرمان) دەتوانن ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا بەرز بکەین.
• بە پشکنینێکی ئاسایی، دەکرێت لەوە دڵنیا ببین کە ئایا ئاستی ئاسن لە خوێندا کەمە یان نا.
•پشکنینی ئاسن دوو بەشە: -
١ - بەشی یەکەم فەحسی Iron
ڕێژەی ئاسایی
پیاوان: -٦٥-١٧٦
خانمان: -٥٠-٢٧٠
٢- بەشی دووەم فەحسی Ferritin
واتە ئاسنی خەزن کراوی لەش کە کە لە ماسولکەکان دا خەزن کراوە و لە کاتی کەمی ئاسن قەرەبووی ئاسنەکە دەکەنەوە.
ڕێژەی ئاسایی
پیاوان: -١٨-٢٧٠
خانمان: -١٨-١٦٠
بە هیوای سوود بینین بۆ هەموو لایک
ئامادەکردنی: زەینەب غانم یونس
قوتابی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان - زانکۆی نۆڵج
Symptoms, causes and treatment of iron deficiency.
Iron is a vital mineral in the human body that plays a crucial role in the transportation of oxygen in the blood and the production of hormones and tissues. However, when a person is iron deficient, a number of changes occur in the body. Fortunately, iron deficiency is relatively easy to treat.
Symptoms of iron deficiency include but not limited to:
Fatigue
Weakness
Yellowing of the skin
Headaches
Shortness of breath
Cold hands and feet
Dry lips
Chest pain
Rapid heartbeat
Early nail breakage
Hair loss
The most common causes of iron deficiency are a lack of iron in the diet and blood loss. Gastrointestinal diseases, irregular menstruation, and surgery can also lead to blood loss and, ultimately, iron deficiency.
The treatment for iron deficiency includes increasing the intake of iron-rich foods such as fish, rice, vegetables, meat, and some plants. Additionally, supplements may also be prescribed to increase the amount of iron in the body. A routine blood test can be done to determine whether the level of iron in the blood is low. The iron test is divided into two parts: the first part measures the normal rate of iron in the blood, with men falling between 65-176 and women between 50-270. The second part, the ferritin test, measures the body's stored iron found in the muscles and compensates for iron deficiency. The normal rate for men is 18-270 and for women is 18-160.
In conclusion, it is imperative for medical professionals to be aware of the symptoms, causes, and treatment options for iron deficiency and to work with their patients to determine the best course of action.
Prepared by: Zainab Ghanim Younis, a student in the Department of Medical Laboratory Science at Knowledge University.