Pharmacy Students at Knowledge University Predict the Future in Time Capsule Activity
پێشبینی قوتابییانی بەشی دەرمانسازی بۆ ساڵی 2028
لەژێر چاودێری بەڕێز د.معاذ شیت ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی و بەڕێز د.طارق ویسی صادق سەرۆکی بەشی دەرمانسازی بە ئامادەبونی مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24/01/2023 ڕۆژی سێشەممە قوتابییانی بەشی دەرمانسازی گشت قۆناغەکان بەشداریان کرد لە چالاکی کەپسوولی کات (Time Capsule ) لەم چالاکییە قوتابییان پێشبینییەکانی خۆیان بۆ ساڵ 2028 نووسی لەسەر فۆرمێکی ئامادەکراو بۆ ئەم مەبەستە.
هەر قوتابییەک بە جیا پێشبینی داهاتووی تەکنۆلۆژیا و پێشکەوتنی بواری دەرمانسازی و بەرەوپێشچوونی ژیان یان نووسی. لەلایەن لیژنەیەک ئەم پێشبینییانە کۆکرانەوە لە ناو سندووقێکی تایبەت وە ئەم سندووقە دەپارێزرێت لەلایەن کۆلێژی دەرمانسازی تا ساڵی 2028 ئینجا لە ئیڤێنتێکی شایستە هەر قوتابییەک پێشبینییەکانی خۆی دەخوێنێتەوە لە و کاتە، تا بزانین چەند لە پێشبینییەکانی قوتابییان هاتۆتەدی.
ئەم جۆرە چالاکییانە لە کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی نۆلج ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی قوتابییەکان ڕابهێنرێن بیر لە داهاتوو بکەنەوە و تا بتوانن پلانی داهاتوو دابڕێژن.
On Tuesday, January 24th, 2023, pharmacy students at Knowledge University's College of Pharmacy participated in a Time Capsule activity under the supervision of Dr. Muath Sheet Mohammed Ameen, Dean of the College of Pharmacy, and Mr. Tariq Waece Sadeq, Head of the Department of Pharmacy. During the activity, students from all grades submitted their predictions for 2028 on a specially prepared form, covering topics such as technology advancements, pharmaceutical developments, and progress in general. The predictions were collected by a committee and placed in a special box, which will be kept by the College of Pharmacy until 2028. This activity is part of the college's efforts to encourage students to think critically about the future and plan accordingly.