knowledge university news
  • 8-05-2022

First International Conference On Administrative And Legal Sciences And Prospects For Renewal And Innovation


لە درێژەى کار و چالاکییە زانستیەکانی زانکۆی نۆڵج کە ساڵانە ئەنجامی دەدات ، لەڕۆژانى شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی٧-٨ ى ئایارى ٢٠٢٢، زانکۆى نۆڵج هەڵسا بە ئەنجامدانى یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوە بە ناونیشانى: (کۆنفرانسى نێودەوڵەتى یەکەم بۆ زانستەکانى کارگێڕى و یاسا و ئاسۆکانى نوێبوونەوە و داهێنان)  بە بەشداریکردنی ژمارەیەکى بەرچاو لە توێژەران و زانستخوازان بە توێژینەوەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستان وەک لە ووڵاتانى (تورکیا - ئیماراتى عەرەبى - لبنان ، هتد...)، نزیکەى (٦٠) توێژینەوە پێشکەش بە کۆنفڕانس کرا و دواى ئەوەی توێژینەوە پێشکەشکراوەکان لە لایەن لێژنەى زانستى و تایبەتمندەکانى کۆنفرانس هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا ، لە ئەنجامدا نزیکەى (٤٠) توێژینەوە پەسەند کران کە (١٠) توێژینەوەیان لە بوارى زانستە کارگێرى و داراییەکان بوون وە (١٠) ى تر لە بوارى یاساو پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان بوو.

لە یەکەم ڕۆژى کۆنفڕانس، شەممە ڕێکەوتی (٧/٥/٢٠٢٢) بە پێى خشتەى پلانى کۆنفرانس لە کاتژمێر (٩) ى بەیانى ناونووسین و خۆتۆمارکردنی ئامادەبووان   دەستى پێکرد، و لە کاتژمێر (١٠) ى بەیانى بە گوێگرتن و گوتنەوەى سروودى نیشتیمانى کوردستانى و بە خوێندنەوەى چەند ئایەتێک لە قورئانى پیرۆز دانیشتنى کردنەوەى کۆنفڕانس ئەنجامدرا بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە زانستخوازان و توێژەران و سەرۆک زانکۆکانى کوردستان ومامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان و میوانان و بەرپرسان لە سەر ئاستى باڵا لە پەرلەمان و حکومەت، وەک ئامادەبوونى بەڕێزان جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان و عێڕاق، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، نوێنەر و بەرپرسانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان ، پارێزگارى هەولێر و  میوانانى بەڕێز لە سەر ئاستى سیاسى و پارتەکان، هەروەها بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسانى ترى سیاسى ئامادەى کۆنفرانسەکە بوون.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە پێشکەشکردنی وتاری بەخێرهاتن و کردنەوەی کۆنفرانس لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د. کیهان زرار غفور) سەرۆکى زانکۆى نۆڵج دەستیپێکرد کە تیایدا کورتەیەک لە سەر کارو چالاکیەکانى زانۆکى نۆڵج و پلان و کارەکانى زانکۆ بۆ بەشدارىکردن لە ڕەوتى بەرەو پێشبردنى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستانی خستەڕوو. دوابەدوای وتاری سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێڕ وتاری خۆی پێشکەشکرد و دواتر دەرفەت درا بە قسەکەرى یەکەمى بەشداربووی کۆنفڕانس لە بوارى یاسایى بەڕێز (دادوەر. ڕزگار محمد أمین) ئەندامى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان و خاوەن ئەزموون لە بوارى یاسایى و دادوەرى، بە مەبەستی پێشکەش کردنی ووتەیەک دەربارەی بوارى کار و پیشە و توێژینەوە یاساییەکان.

پاشان لە لایەن قسەکەرى دووە مى کۆنفڕانس لە بوارى زانسەکانى کراگێڕى و دارایى بەرێز (د. اراس قادر خۆشناو) مامۆستاى زانکۆ و سەرۆکى ناوەندى زانیارى و لێکۆڵینەوەى ستراتیجی کوردستان ووتەیەک پێشکەشکرا سەبارەت بە بوارى زانستەکانى کارگێڕى و دارایى لە گەڵ تیشک خستنە سەر بابەتى نەوت و گاز و  ئەو ناکۆکیانەى کە هەن لە نێوان حکومەتى فیدڕاڵی (ئیتیحادى) و حکومەتى هەرێمى کوردستان. دواتر  لەلایەن بەڕێز سەرۆکى زانکۆى نۆڵج قەلغانى زانکۆ و دیارى پێشکەش بە بەرێزان قسەکەرانى یەکەم و دووەمى کۆنفڕانس کرا.

پاشان دانیشتنەکان گوازرانەوە بۆ ناوهۆڵى پێشکەشکردنى توێژینەوەکان کە تا دووەم ڕۆژى کۆنفڕانس، یەکشەممە ڕێکەوتی (٨/٥/٢٠٢٢) بەردەوامیان هەبوو، تیایدا دەرفەت بە توێژەران درا  کە کورتەیەک لە ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنفڕانس بکەن و بەپرسیار و وەڵام و بەشدارییە زانستییەکانى ئامادەبووان دانیشتنەکانى هۆڵەکانى کۆنفڕانس دەوڵەمەند کران.

 لە کۆتایى دانیشتنەکانیش بڕوانامەى بەشداریکردن لە لایەن زانکۆوە پێشکەش بە توێژەرانى کۆنفڕانس کرا  و جێگای ئاماژەپێدانە هەموو پێداویستییە تەکنیکى و لۆجیستییەکانى کۆنفڕانس لە بەڕێوەبردن و پێشوازى و بەخێرهاتن و میواندارى میوانان و ئامادەبووان هەروەها دابینکردنی شیرینى و خوانى نوەڕۆ بۆ ئامادەبووان لە ڕۆژانى کۆنفڕانس بەسەکەوتوویى لە لایەن زانکۆی نۆڵجەوە ئامادەکرابوون.

لە کۆتایى ڕۆژى دووەمى کۆنفڕانس بە ئامادە بوونى بەڕێز (پ.ی.د. کیهان زرار غفور - سەرۆکى زانکۆى نۆڵج )،  بەڕێز (د. طالب خليل ابراهيم- یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى زانستى)، دەستەى ڕێکخەران و بەڕێوەبردنى کۆنفڕانس بەڕێزان (د. رعد ادهم عبدالحمید- ڕاگرى کۆلێژى یاسا) و بەڕێز( د. خالد عبدالحمید عبدالمجید) لە کۆلێژى کارگێڕى و زانستە داراییەکان  و ڕاگر و مامۆستایانى بەڕێزی زانکۆى نۆڵج و توێژەر و زانستخوازانى بەشداربووى کۆنفڕانس لە هۆڵى گەورەى کۆنفرانسەکانى زانکۆى نۆڵج لە کاتژمێر (١:٣٠) ى دواى نێوەڕۆ کۆتایى بە کۆنفڕانس هێنرا بە پێدانى سوپاسنامە و قەڵغانى زانکۆى نۆڵج بە فەرمانبەرانى زانکۆ بەشداربوو لە ڕێکخستنى کۆنفڕانس.

 

 لیستی ناوی توێژەران و ناونیشانی توێژینەوە پەسەندکراوە پێشکەشکراوەکان:

المؤتمر الدولي الاول للعلوم الادارية والقانونية وأفاق التجديد والابتكار - البحوث المقبولة و مواقيت الجلسات (google.com)