بەشی یاسا پشت بە سیستەمی باوی ساڵانەی زانکۆکانی عێراق بە گشتی دەبەستێت و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، پێشتر قوتابی دەبوایە چوار ساڵ بخوێنێت بەڵام لە ئێستادا پێنج ساڵە و قوتابی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسا بەدەست دەهێنێت.
بەشی یاسا بڕیاریدا مۆدێلێکی هاوچەرخ و ستاندارد و سەرکەوتوو پەیڕەو بکات بۆ خوێندنی یاسایی كە كۆلێژی یاسای زانكۆكانی دیكەی عێراق پشتی پێ دەبەستن، ئێستا لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان كە دەبێت سیستمی پێنج ساڵی پەیڕەو بكرێت. کۆلێژی یاسا داهاتوویەکی گەش بۆ قوتابیان دابین دەكات لە ڕێگەی خوێندنی بەرنامەی یاسا. ئامانجی بنەڕەتی بەرنامەکانمان بەرهەمهێنانی کەسانی یاسایی شارەزاو لێهاتوو لە پیشە یاساییەکاندا و ڕاهێنرابن بە شێوەیەكی گونجا و پسپۆڕ، هاوتەریب لەگەڵ پێویستی لە كەرتی یاسایی و پێویستی کەرتی تایبەت و كەرتی گشتی لەگەڵ بنەماكانی نیشتمانی هەردوو هەرێمی کوردستان و عێراقدا بگونجێت.
بەرنامەکانمان هەوڵ بۆ دابینکردنی مەعریفەی بنەڕەتی یاسایی و تێگەیشتن لەسیماکانی سیستم و یاسا یاساییەکان لەکوردستان و عێراقدا دەدات. ئێمە تیشک دەخەینە سەر بەهرەی فکری و پسپۆڕی و نووسین و كەسایەتیان، بۆ ئاراستەکردنیان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی گونجاو بچنە ناو كۆمەڵگە و كێشە و دیاردە كۆمەڵایەتییەكان چارەسەر بكەن.
پاڵپشتیان دەكات بە مەعریفەی یاسایی پراکتیکی و تیۆری ئەمەش بە دابینکردنی پەروەردەیەکی دیاری کراو و بەرهەمهێنانی توێژینەوەی نوێکار کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکات لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرنامانە بەو شێوەیە بنیاتنراوە زامنی فێربوون و ئاڕاستەی ڕەفتاری قوتابی بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕێز لە یاسا و مافەکان بگرێت و قوتابی بە سەرکەوتوویی ڕۆڵی خۆی ببینێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بۆ کێشە و ناکۆکییەکانی ناو کۆمەڵگەی ئێمە، هەروەها بەشداری کردنی لەگەڵ دەزگا یاساییەکانی دەوڵەت و ڕۆڵی هەبێت لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بە بەدیهێنانی حوکمی یاسا و دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا.
بەشی یاسا هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی بنکەیەکی داهێنەرانە و پسپۆڕیی لەزانستی یاسادا، بنیاتنانی بنکەیەکی زانستی تایبەت لە بوارە یاساییەکانی كە پەیوەستن بە زانستی یاسا و جێبەجێکردنی، ئامادەکردنی پلان بۆ پەرەپێدانی ڕەوشی خوێندن بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی کوالیتی لەکوردستان و عێراق و جیهاندا.
بەرز ڕاگرتنی ڕۆشنبیری یاسایی پێویستی بە بەرزی کوالیتی قوتابی هەیە كە پۆلێن دەكرێن لە سەر ستانداردە زانستییە باڵاکان. بەشی یاسا ش ئەرکی سەرشانیەتی کە ستافی ئەکادیمی و فاکەڵتی بە ئەزموونی باش و خاوەن نازناوە ئەکادیمییە پێشکەوتووەکان دەستنیشان بکات، هەروەها ئامادەکردنی کتێبخانەیەکی پڕ سەرچاوە، بەکارهێنانی میتۆدی فێرکردن و ڕاهێنانی هاوچەرخ لە ڕووی تێئۆری و پراکتیکییەوە.
قوتابیانی ئەم بەشە دەرفەتی بەشداریکردن و بەدەستهێنانی پۆست و هەلی کار لە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هەیە. دەرچوانی بەشی یاسا لەژمارەیەک بواری پیشەییدا پلەو پایەیان بە دەست هێناوە لەوانە پارێزەری لە سەندیكای پارێزەران، ڕاوێژکاری یاسایی، پۆستی دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتی لەوەزارەتی داد و سلكی دیپلۆماسی و لە كارگێڕی گشتی، هەروەها لەکەرتە تایبەتەکانی وەک کۆمپانیا و ڕاگەیاندن و کەرتە بازرگانیەکانییە نا حكومییەكان.