Congratulatory message of The President of KNU On the occasion of getting the second place on the level of Kurdistan private universities of Kurdistan
  • 01-04-2022

Congratulatory message of The President of KNU On the occasion of getting the second place on the level of Kurdistan private universities of Kurdistan

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی کوردستان زانکۆ تایبەتەکانی کوردستان

سوپاس و پیرۆزبایی تایبەت ئاراسته‌ی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرجەم توێژه‌ران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی زانکۆکەمان دەکەم بەبۆنەی بەرزبوونەوەی ڕیزبەندی زانکۆی نۆلج کە بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی زۆر توانیمان لەماوەیەکی کەم ئاستی زانکۆکەمان بەرز بکەینەوە و ببینە یەکێک لەو زانکۆیانەی کەوا  لە سەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی گەورە بەخۆمانەوە ببینین.

زانکۆی نۆلج دەستکەوتێکی زۆر گەورەی تۆمارکرد، بەجۆرێک  ریزبەندی دووەمی زانکۆ تایبەتەکانی سەر ئاستی کوردستانی بەدەستهێنا لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشنی زانکۆکان  
   لە وێب ساینس کە ئەمەش جێگای شانازییە بۆ سەرجەم ستافی زانکۆکەمان.

بێگومان ئەم دەستکەوتە زانستییە مەزنە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و تێکۆشان و لێهاتوویی سەرجەم توێژەر و مامۆستایانی ئازیزی زانکۆکەمان کە بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونیان ئەم دەستکەوتە تۆمار کراوە کە توێژینەوەکانیان بڵاوکردووەتەوە لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانییەکان.

دووبارە پیرۆزبایی لە سەرجەم ستافی ئەکادیمی و کارگێری و قوتابیانی زانکۆی نۆلج دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتە گەورەیە و هیوای بەردەوامی لە بەدەستهێنانی دەسکەوتی زیاتر و گەورەتر بۆ زانکۆکەمان دەخوازم.

پ.ی.د. کیهان زرار غفور

سەرۆکی زانکۆی نۆلج

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800