پەیامێک بۆ قۆتابیانی خۆشەویستی زانکۆی نۆلج

Submitted by siteadmin on چش, 03/06/2020 - 14:12

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٨/٥/٢٠٢٠ی ئەنجۆمەنی زانکۆی نۆلج دوایین بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەر کوتایی هێنان بە ساڵی ئەکادیمی  ٢٠١٩/٢٠٢٠ لە ڕێگای هەڵسەنگاندی قۆتابیان تاوتوو کرا. زانکۆ بڕیاریدا تا بڵاو کردنەوەی فەرمی ووردەکاری و مکانیزمی جێبەجی کردنی ئەم بڕیارە لە ڕۆژی سێشەمە ٢/٠٦/٢٠٢٠ (https://mhe-krg.org/ku/node/3379) دەست ڕادەگرێت و لە کۆبوونەوەداهاتوویی ڕۆژی پێنجشەمە ٤/٦/٢٠٢٠ی ئەنجۆمەنی زانکۆ و لەسەر پڵانی  جێبەچی کردنی چۆنیەتی پرۆسەی کارگێری ئەم ئەرکە بڕیاردەدات. ئەوەی لەم هەنگاوە دیارە پرۆسەی هەڵسەنگاندی کۆتایی قۆتابیان بە هۆی نالەباری کۆرۆنا لە کەمپووسی زانکۆ نابێت و بە شیوەی ئۆنلاین دەبێت.